ئاڵدار خەلیل: دانوستانەكانمان لەگەڵ حكوومەتی سووریا وەستاون

بینەر: (56)

ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی “پەیەدە” ڕای گەیاند، “دوای سەردانەكەی شەرع بۆ ئەمەریكا، گفتوگۆكان راگیراون و لەو كاتەوە وەڵامیان نەداوینەتەوە، پەیامەكە ڕوونە و دەڵێن: سووریا بەجێبهێڵن، جیاببنەوە، بە ڕێگەی خۆتان بڕۆن.

ئاڵدار خەلیل لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریكی ڕای گەیاندووە، دانوستانەكان لەگەڵ حكوومەتی سووریا بەبێ روونكردنەوەی هۆكارەكانی وەستاون. شەرع پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ وەهمێكی دروست كرد بەوەی گفتوگۆكانی لەگەڵ كورد بەرەوپێش دەچێت، بەڵام دیمەشق دەستی دەستی دەكات و هەوڵی بەدەستهێنانی كات دەدات، بەبێ ئەوەی بەڵێنێكی كۆنكرێتی پێشكەش بكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، لێكتێگەیشتنەكانی پێشوو كە بریتی بوون لە سەرلەنوێ‌ رێكخستنەوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” و بەستنەوەی دەزگا تەناهییەكانی دیمەشق. بەڵام دوای كۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن، گفتوگۆكان راگیراون. لایەنی سووری وەهمێكی دروست كرد بەوەی پێشكەوتن لە دانوستانەكان هەیەو رازی بوون بە پێكهێنانی فیرقەیەك و سێ لیوا لە هەسەدە.

ئاڵدار خەلیل باسی لەوەش كرد، گوایە سەرۆكی سووریا بە وڵاتانی گوتووە نەرمی نواندووە لە پرسی لامەركەزیدا، بە مەرجێك بەو ناوە ئاماژەی پێ نەكرێت، ئەوە یاریكردنە بە زاراوەكان بەبێ هیچ پابەندبوونێكی راستەقینە. لەو كاتەوە وەڵامیان نەداوینەتەوە، تەنانەت داواكارییەكانیشیان نەخستووەتەڕوو.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت: ئەوان هەلومەرج ئەو شتانەیان پێ دەكات، ئەگەرنا بڕوایان پێ نییە، بە میدیا ئەمەریكییەكەی ڕاگەیاندووە، “پەیامەكەی دیمەشق روونە و پێیان باشە بەمجۆرەی ئێستە بمێنێتەوە و لەمە زیاتر بەرەوپێشەوە نەچین.

گوتیشی، بەڵام ئەو هەنگاوانە وادەكەن ئێمە بەتەواوی لە سووریای داهاتوو نائومێد بین و ناچارین هەنگاوی تر بگرینەبەر، چونكە ئەوان باوەڕیان بەكێشەی كورد نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *