کوردستان لە ژێر حوکمی یەکێتی و پارتی لە ٢٠٢٥

بینەر: (1.7K)

کارمەند لوقمان مەحموود

١ .موچە :
لە ٢٠١٥ تا ٢٠٢٤لە کۆی ١٢٠ موچە ٦٠ موچە دابەش کراوە
کە ڕێژەی سەدا ٥٠ دەکا .
کە ٢٠٢٥ زیاد کەین دادەبەزێ بۆ سەدا ٤٨.٤!! واتا کێشەی موچە بەروارد بە ٩ ساڵی ڕابردوو خراپتر بوە!

شەرمەزارییە بۆ حوکمەتێک ئەمە گوزەرانی بێ ، لە١٠ ساڵدا توانای نەدانی نیوەی موچەی موچە خۆرانی نەبێ.

٢. مامڵەی ٢ حزب لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و دەنگی ناڕازی :

أ.مامەڵەی یەکیەتی لە سنوری
سەوزدا:

١.لە ٢٠٢٥ دەست گیر کردنی
(شاسوار عەبدول واحید)
سەرۆکی گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان
کە تا ئێستاش لە زیندانە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ مانگ .
دادگای کردنی نادادپەروارانە کە شاسوار دیارترین کەسایەتی ئۆپزسیۆنی کوردستانە و دادگایی کردنەکەی داخراوە ڕێگا نادرێ هیچ میدیا کار و ڕۆژنامەنوسێک ئامادەی دانیشتنی دادگا بێ.

٢.
لە ٢١ ئاب هێزێکی زۆر بە چەندین چەکی قوڕسەوە بۆسەر هوتێل لالەزار بارەگای حزبی ئۆپزسیۆن (بەرەی گەل ) بەڕێکرا.
لە بەرەبەیانی ٢٢ ئاب لە ناوەڕاستی شاری سلێمانی
کە ١ ملیۆن هاوڵاتی تێیدا نیشتەجێیە
یەکێتی بۆ زیاتر لە ٦ کاتژمێر بە چەندین چەکی قوڕسەوە بۆردومانی هوتێل لالەزاری کرد.
لاهور جەنگی سەرۆکی حزبی ئۆپزسیۆنی بەرەی گەلی دەستگیر کرد.

ئاماری قوربانیەکانی هوتێل لالەزار نەزانراوە.
بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی بەرەی گەل
بریندار>٤٠ کەس
کوژراو>٢٠ کەس
دیل>٢٠٠کەس

ب:
مامەڵەی پارتی لە سنوری زەرد لەگەڵ دەنگی ناڕازی.

لە ٨ تەمووز هێزەکانی پارتی بە چەکی قوڕسەوە هێرشیان کردە سەر عەشیرەتی هەرکی لە ناحیەی خەبات
کە هەر چەند لە لایەن پارتیەوە قوربانیەکان بە نهێنی هێڵدراونەوە
بەڵام بە پێی ئەو زانیارە کەمەی بەردەستە زیاتر لە ٣ قوربانی هەبووە
کوژراوێک ٢ بریندار لە هەرکیەکان.

دووبارە. لە ٢٩. تشرینی دووەم هێزێکی زۆری پارتی هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی هەرکیەکان لە دەور و پشتی پاڵاوگەی لاجان کە داوای دامەزراندن و هەلی کاریان دەکرد
ئەم جارە هێزەکانی پارتی چونە ناو گوندەکانین لە ماڵەکانیان دەریان کردن
ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨ حوکمەتی بەعسیان بیر هێناینەوە پارتی دوپاتی کردەوە. میراتگری حوکمەتی بەعسە.

خوێنەرانی بەڕێز گەلی کورد زمان
ئەمە مشتێکە لە خەرمانێک
ئەمە پەڕێکە لە کتێبێک
ئەمە گەڵایەکە لە دارستانێک
ئەمە مامەڵەی ٢ حزبی میراتگری بەعسە لە ٢٠٢٥

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *