چارە نوسی میلەت

بینەر: (15.2K)

محمد کریم ساڵح

لە زۆرێک لە وڵاتان هاوڵاتیان
بە جۆرێک لە جۆرەکان چارەنوسیان دیارە لەئەگەری کارەساتی سروشتی وەک لافاو بومەلەرزە ئاگر یاخود هەر کارە ساتێکی تری سروشتی بە هۆکاری ئەوەی کە حوکمەتی ئەو وڵاتە زەمانی خەڵکە کەی کردوە بە دابین کردنی بوجەیەک بۆ ئەو هۆکارانە وە قەرەبو کردنەوەی هاوڵاتیانی زیان لێ کەوتو
بەڵام
لەهەرێمی کوردستان لەم چەند ڕۆژەی پێشو بی نیمان کە لافاو چەند شارێکی گەورەی گرتەوە بە هەزارەها خەڵک بێ ماڵو حاڵ بون بە هۆکاری بێ بەرنامەی و بێ پلانی حوکمەتی کوردی کە لەتاو دزینی قوتی خەڵکو وڵات بێ ئاگان لەوەی دەبێت پلانی پێش وەختە هەبێت بۆ ئە کارە ساتانە وەک بینی مان کە چارەنوسو ژیانی ئەو هەزارن کەسە نادیار بو بەڵام ماڵی خێر خوازان ئاوا بێت کە دەستیان کرد بە کۆمە کو خێر کردن بۆ خەڵکی شارەکان وە بە تای بەتی شارێکی وەک چەم چەمال کە خاوەنی هەزارەها ئەنفال و شەهیدە لە پێناو کوردستان کە ژێر خاکە کەی پڕە لە نەوت و غازو چەندەها شتی بەنرخ بەڵام بینی مان کە خزمەتی حوکمەت و پلانە کانی حوکمەت هیچ بۆ خزمەتی خەڵک نەبو خۆ گەر بێت و خێر خوازان نەبوایە ئیستاش بەشێکی زۆری خەڵکی لەبەر سەرما رۆژیان دەکردەوە بەڵام من پێم وایە ئەم خێرخوازیو کۆمەک کردنە هۆکارێکی باشترە بۆ حکومەت کە هێندی تر بێمنەت بێت چونکە هیچ پلانێک دانا نێت وە زیاتر قوتی خەڵک دەدزێت دەبێت خێر خوازان بوەستن لەو کارە چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان خزمەتی حکومەت دەکات گەر خێر خوازان بوەستن خەڵک هەرمێ کوردستان گە لە برسا یا سەرماش بێت توڕەیان کۆنتڕۆڵ ناکرێت وە دەبێتە هۆکاری ڕاپەڕینێک بۆ هێنانە خوارەوەوی دزە گەورە کان لە کورسی دەسەڵات وە گۆڕینی یاسا دیکتاتۆریە کان بۆ یاسای مرۆی و مافی هاوڵاتی ئەو کات خەڵکی هەرمی کوردستان چارەنوس ون نابن

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *