هەموو ڕێگایەک دەگرنەبەر بۆ بێدەنگ کردن

بینەر: (14.2K)

داریان سامان

پارتی و یەکێتی هەموو شێوازێکی ناڕەوا بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خەڵک کەم بکەنەوە یان هەر نەیهێڵن لە پێناو بەردەوامی دەسەڵاتەکەیان و چەوسانەوەی خەڵکدا

چالاکوانان یان ئەوانەی کە داوای مافی خۆیان ئەکەن ڕاستەوخۆ دەستگیریان ئەکەن و دواتر بە کەفالەت ئازادیان ئەکەن دواتر دادگایان ئەکەن ئامانجیان لەمە چاوشکاندن وتۆقاندنی خەڵک کپکردنی دەنگی شەقامە

ئەوەی ئێستا دەزگا بەناو ئەمنیە داپڵۆسێنەرەکانی هەرێم و بەناو دادگاکان دەیکەن بۆ داپڵۆساندنی خەڵک لە هیچ وڵاتێکدا بوونی نیە ئەگەر تۆزێکیش دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێدا بێت

پارتی و یەکێتی لەو پلانەی کە جێ بەجێ ئەکەن بۆ چاوشکاندن و تۆقاندنو ترساندنی ئەو چالاکوان و ئەو کەسانەیە کە داوای مافی خۆیان یان هاوڵاتیان ئەکەن

ئەمەی لە ئێستا دەزگا حیزبیانەی کە بەناو سەر بەحوکومەتن دەی کەن لە هیچ کوێ دیموکراسی و مافی مرۆڤدا جێگای نابێتەوە

پێویستە چالاکوانان و ئازادیخوازان گوشارەکانیان زیاتر بکەن لەڕێگەی کەناڵەکانی فشار لە دەرەوەو ناوەوەی هەرێم و عێراقیش بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخەی چالاکوانان و ئازادیخوازان و خەڵک پێیدا گوزەر دەکەن لە هەرێم ستۆپ بکرێت بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕەفتارە نامرۆڤانانەی پارتی و یەکێتی بکەین پێکەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *