ئاکام عومەر محمد
لەکاتێکدا ڕژێمی داگیرکەری سووریا بە تانک و تۆپ هێرش دەکاتە سەر شار و گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پا*رتی لە هەولێر فەرشی سوور بۆ نوێنەرانی بکو*ژانی کورد ڕادەخات. کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەحمەد شەرع لە هەولێر، هیچ نییە جگە لە تەواوکردنی ئەو گەمارۆ و خیانەتەی کە ساڵانێکە پارتی دژی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا دەستی پێکردووە.
چەند پەیامێکی ڕوو بە ڕوو بۆ دەسەڵاتی پارتی.
ئێوە کەی پشتی کوردتان گرتووە؟
لە کاتێکدا هەموو دونیا هاوسۆزی تێکۆشانی ڕۆژئاوایە، ئێوە دەبنە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ڕژێمێک کە ناسنامە بە کورد نادات! ئەمە لوتکەی خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانییە.
🔥 هەولێر مەکەنە مۆڵگەی هەواڵگریی د١عـ.ـش کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە لەژێر ناوی “خزمەتگوزاری”، تەنها بۆ چاودێریکردن و ڕادەستکردنەوەی ئەو تێکۆشەرانەیە کە لە دەستی جەور و ستەمی ڕژێمی سووریا هەڵاتوون. پارتی بەم کارەی هەولێر دەکاتە ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ هەر کوردێکی ئازادیخواز.
🔥 شەرمەزارییەکی مێژوویی: چۆن چاوتان دێت ئاڵای ڕژێمێک لە هەولێر هەڵبکەن کە ڕۆژانە منداڵی کورد لە قامیشلۆ و کۆبانی شەهید دەکات؟ وا دیارە لای پارتی، پاراستنی کورسی و دەسەڵات لە هەموو پیرۆزییەکانی کورد و کوردستان گرنگترە.
🔥 بازرگانیکردن بە خوێنی کورد: ئەم هەنگاوە دەریدەخات کە دروشمە نەتەوەییەکانی پارتی تەنها بۆ خەڵەتاندنی خەڵکە؛ لە ڕاستیدا ئەوان ئامادەن لەگەڵ شەیتانیش ڕێکبکەون، تەنها بۆ ئەوەی لێدانێک لە ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر و ئیرادەی گەلی کورد بدەن.
مێژوو ئەم خیانەتە نوێیەی پارتی لەبیر ناکات. کردنەوەی باوەش بۆ نوێنەرانی سوریای د١عـ.ـش لە کاتی کۆمە*ڵکو*ژیی کورداندا، پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی دەسەڵاتێک کە تەنها خەمی مانەوەی بنەماڵەکەیەتی.
هەروەها لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە ڕاگەیاندرا کە هێرشی سوریا بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە زنجیرەیەك كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی ئەم مانگەدا لە دیمەشق و پاریس و عێراق (هەرێمی کوردستان) گەڵاڵە كراوە ،هەروەها ،
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بە ناونیشانی (چۆن شەرع دەستی بەسەر ناوچەی كورددا گرت و ئەمریكاشی لە ریزی خۆیدا هێشتەوە؟) راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، (9) سەرچاوەی ئاگادار لە كۆبوونەوەكان لە سەر
چەند ئامانجێک ڕێکەوتون .
















Leave a Reply