ڕێکخراوی داکۆک توانی بە سەرکەوتوویی چالاکییەکی مەدەنی و ناڕەزایەتی لە یەک کاتدا لە حەوت شاری جیاواز ڕێکبخات، بۆ ئەوەی پەیامێکی زۆر ڕوون و توند ئاراستەی ناوەندە ناوخۆیی و عێراقییەکان بکات. مەبەستی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە و جەماوەرییە، ئیدانەکردنی توندی پەلامارە بەردەوامەکانی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و بەرەی ئێرانی بوو بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی. ئاراستەکردنی موشەک و درۆنە خۆکوژەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل، وایکردووە بارودۆخی دەرونی، ئەمنی و ئابووریی کوردستان بگاتە لێواری داڕمان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە سێبەری جەنگێکی گەورەی ناوچەیی هەڕەشە لە هەمووان دەکات. ڕێکخراوی داکۆک لە بەیاننامەکانیدا لەم حەوت شارەوە، بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت کە دەستەوەستانە بەرامبەر پاراستنی سەروەریی خاکی خۆی لە هێرشە دەرەکییەکان و ڕێگەیداوە هێزە توندڕەوەکان باڵادەست بن. لە پاڵ ئەمەشدا، بێباکی و بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی ناوچەی سەوز و زەردی خستە ژێر پرسیارەوە، کە سەرەڕای سەختیی ژیانی هاوڵاتیان و هەڕەشە دەرەکییەکان، هیچ هەڵوێستێکی یەکگرتوو و نیشتمانییان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەیان نەنواندووە. چالاکییەکەی داکۆک زەنگێکی بەئاگابوونەوەیە بۆ ئەوەی حکومەتەکان بزانن کە خەڵک چیدی ئەم خەمساردییە قبوڵ ناکات و داوای ژیانێکی شەرەفمەندانە، ئاسایشێکی پارێزراو و سەروەرییەکی ڕاستەقینە دەکات دوور لە هەڕەشەی درۆن و میلیشیاکان لەسەر خاکی خۆیان
وێنەى بەشداربوان


































Leave a Reply