ئەنفال لەسەر دەستی بارزانیەکان دژی لاجانی جوان!

بینەر: (13.9K)

ڕابه‌ر خدر عومه‌ر

ڕۆژێک دێ،مێژوو دەمانگێڕێتەوە ئەو ساتە پڕ ناسۆریەی ئێستا و دەپرسێ: “ دەسەڵاتدران بۆچی بە فیشەک هاتنە گۆ کاتێک لاجان گریا و دەستی ماندووی بۆ یارمەتی درێژکرد؟لەکوێبوون ئەو بەناو باخەوانانەی کاتێک خەڵک رووبەڕووی هەرەشەکردن و برسی کردن ولێدان و ئەشکەنجەدان و کوشتن دەبوونەوە هاوشێوەی درەختێکی وشکبوو مامەڵەیان لەگەڵدا کرا!” ئا لەو لەحزەیەدا هەموو بڕوبیانویەک هاوشێوەی کەفی سەر دەریاکان وایە! کاتێک بێدەنگی و ڕەتکردنەوەیەکی ئاشکرای ناواقیعی و مامەڵەکردنێکی نامرۆڤانەی میلیشیاکانی پا*رتی بەرامبەر بە گوندێکی قەشەنگی کوردستان
و ئاشتیخواز ومامەڵەکردنێک هاوشێوەی دوژمنێکی سەرسەخت وەکو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر و خیانەتی مێژوویی قێزەون لەلاپەڕەکانی مێژوو دەکرێتە تاپۆیەکی ڕەش لەسەر بنەماڵەی بارزانیەکان ،ئەوانەی فەرمانیان کرد بە توندوتیژی دژی و پەلاماردانی و وردەرنان و پێشتگوێخستنی ئەرکە سەرەکیەکەیان کە پاراستنی خەڵکە لەدژوارترین کاتدا لەوکاتەی خەڵک پێویستی بە سەلامەتی و ڕێزگرتن و پاراستنی شکۆمەندی هەیە ئەوان بە فیشەک وڵامیان دانەوە و شەهیدێک و چەنفین بریندار و دەیان خەڵکیان ئاوارەکرد، بۆچی؟تاوەکو بڵێن ئەوەی دەم بکاتەوە و بەدڵی ئێمەمانان قسەنەکات ئەوە مەسیریەتی؟

گرنگ نییە چەند سیناریۆ و پڕوپاگەندە و ڤیدۆی دروستکراو و قسەی باق وبریق دەکەن و لەهەمووی گرنگتر بچن خەڵک بێننە سەر شاشە و زۆریان لێبکەن بڵێین شار ئارامە و شامی شەریفە خەڵک لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەلاڕێدا بەرن، ئەمانە و چەندان هۆکارگەلی تری دروستکراو ناتوانن مسقالە زەررەیەک ئەو هاه و ناڵەی ئەو ژنەی کە بە منداڵێکی چەن مانگەوە لەباوەشیدا هاوار وناڵەی بەکوڵی بەلەدەستدانی پیاوەکەی ناسڕدرێتەوە لە لاجان لەو ڕۆژە تاریکەدا، یان ئەو دایکانەی کە کراسی بەخوێنی کوڕە بریندارەکانیان قایم لەدەست گرتوە و ترس دایگرتوونی و دەپاڕێتەوە تەرمی کوڕەکەیان نەبێ بە دیاریەکی چاوەڕواننەکراو بۆیان ، یان ئەو باوکانەی پێیەکانیان هێزووزەیان لێبڕاوە بۆ گەڕان بەدوای منداڵە گیراوەکانیان و پاڕانەوەیان بۆ بیستنی هەوڵێک لەسەریان: هەموو ئەو هاوار وناڵانە ئێستا وەکو نەمامێک لەدڵ و خاکی لاجاندا چێنراون.
ترس لەچاوی منداڵێکی بێدەسەڵات بە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی چەکدار و لەرزینی دەستی پیرەپیاوێکی هیلاک و ماندو لەپێناو نیشتیمان و وەدەرنانیان لەزێدی خۆیان؛ ئا ئەو بیرەوەریانە وەکو دێوێک هەموو ئەو هەوڵانە پوچەڵ دەکاتەوە کە ڕاستیەکان بەجۆرێکی تر دەنوسنەوە و بەلاڕێیدا دەبەن!
خاکیان داگیرکرا و زەوی و خانوەکانیان بە پێخاوس پێچۆڵ کرا ؛ بەڵام ئێش و ئازارەکەی نەک تەنها لەناو لاجان بەڵکو لەناو دڵی تاک بەتاکی کوردا ناشتومانە!

ئەگەر ئەنفال هەڵەبجەی بەجارێک سپی پۆش کرد بە بۆمبی کیمیایی، ئەمجارە ئازاری ئەنفال بە فۆڕمێکی جیاوازەوە گەڕایەوە بۆ لاجان بەجۆرێک خەڵک خنکێنرا و برسیکرا و هەڕەشەیلێکراو و توندوتیژی بەرامبەر کرا و وردەرنراو و شەهیدکراو لەسەر داواکردنی حەق ومافێکی زەوتکراو .پێوانەکردنی ئەو دوو ڕووداوە ڕەنگە وەکو یەک نەبن بەڵام هەردووکیان رووی یەک دراون و ئازارەکەی تاقەتپرکێنەرە لەدڵی تاک بەتاکی کوردێکی نیشتیمانپەروەر.
لە ئەنفال کورد تەنها بەهۆکاری کوردبوونیان سزادران؛ ئەمڕۆ، کوردی گوندی لاجان تەنها لەسەر ڕاستگۆیی و قسەی حەق و هەستان لەپێناو شکۆمەندیان سزا دران.
ئەوێ ڕۆژێ شاری هەڵەبجە خاپوورکرا لەژێر دەسەڵات و فەرمانی حزبی بەعس؛ ئەمڕۆ، لەژێر فەرمانی بەناو پاسەوانی کوردیدا لاجانیان پێچۆڵ کردن بە زەبری هێز بەسەر خەڵکێکی بێ چەک و بێهێزدا خۆیان فەرزکرد.
بیرکردنەوە لەو ئێش و ئازارە و بەراوردکردنیان دەرخەری ئەوەیە کە ئەو دوو ڕووداوە ترس و ناسەقامیگیریەک لە مێشک و جەستەی ماندوو کوردپەروەردا دروست دەکات کە بنەماڵەی بارزانی نەک ئەوەی پارێزگاری لەخەڵک ناکەن بەڵکو دەستیان خستۆتە سەر بینەقاقای تاکی کورد و هەر ڕۆژەو خەریکی خنکاندنی بینەقاقای یەکێکن لەگۆشەیەک لە گۆشەکانی نیشتیمانێکی بریندار بەدەستی گورگ ئاساکان.

ئێستا،چەند بەئازارە ببینی تۆزی بەرپێیەکانت ڕێبکات و بنیشێتەوە لەسەر ماڵە چۆڵکراوەکانی ، چاک بزانن جیهان سەیرتان دەکات و خیانەتە تۆمارکراوەکەتان و بەبیرهێنانەوەی دەبێتە وێری سەرزوبان مان. خەڵکی ڕاستەقینە و کوردپەروەر دەزانن کێ شان بە شانیان وەستاوە و کێش پەلاماری داون.

هەرگیز لەبیرناکرێ ئەو کاتەی خەڵک داوای یارمەتی کرد، بارزانیەکان بە فیشەک هاتنەگۆ.
ئەوکاتەی خەڵک داوای دادپەروەی کرد، بارزانیەکان ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن بریندارکردن و کوشتن بوو بە کاری لەپێشینەیان.
هیچ شتێک ئەو کارە پیس و پڵتۆخ و بۆگەنەی بارزانیەکان بەرامبەر بە خەڵکی بەشەرەفی لاجان پردەپۆش ناکات و نایسرێتەوە.

چونکە لە کتێبی ناڕەحەتیەکانی کورددا:لە یەکێک لە پەڕەکانی دا نوسراوە« لاجان» کە دەرخەری ئەو کارە دڵڕەق و ستەمکار و دڕندانەی بارزانیەکان دەردەخات و بۆ هەمیشە وەکو خیانەتێکی مێژووی وەکو مۆرێک لەناو چاویان وەکو خیانەتەکانی تر دەمێنێتەوە.

سەرشۆڕی ومەرگ و نەمان و شەرمەزاری بۆ بنەماڵەی بارزانی خوێنمژ و داگیرکەری کوردستان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *