سەرباز فەریق أحمد
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوفتار بەرنامەیەکی گشت گیروباشی هەیە بۆ پرسی ژینگە ، بەڵام گەر بێتە سەرکردار و پرسی جێبەجێکردن ئەوە دەبینین بۆخۆی تاوانباری سەرەکیە لە پیسبوونی ژینگەی نیشتیمانەکەمان .
هەبوونی سامانێکی زۆر لە ژێر زەوی و سەر زەوی نەبۆتە هۆکار بۆ خۆشگوزەرانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ، بەڵکو هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی پیسبوونی ژینگەو بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی زۆری درێژخایەنە ، بەهۆی بێ سەروبەرەیی و چاوچنۆکی لە دەرهێنانی نەوت و سامانە سروشتیەکانی کە ، نەک تەنها زەرەری بە ژینگە گەیاندووە بگرە داهاتووی سامانە سروشتیەکەشی خستۆتە مەترسیەوە.
هەبوونی چەندان پاڵاوگەی نایاسایی بەرپرسان بووەتە هۆی دەردانی دوکەڵ و پاشماوەیەکی زۆر بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر ، لە ماوەکانی پێشوودا بەتەواوی دووکەڵ شارەکەی داپۆشیبوو .
جگە لە هێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی بێ کوالێتی و بێ سەرەتا کە پاڵەپستۆی زۆر دەخاتە سەر ڕێگاوبانەکان ، دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی گازێکی زۆری زیان بەخش بۆ ژینگە ، لەهەمان کاتدا بردنە دەرەوەی داهاتی ناوخۆیە بەشێوەیەکی زۆر بێ سەروو بەرە کە هۆکارێکی بەهێز بووە بۆ نەمانی جوڵە لە بازارەکانی هەرێم دا .
خاکی هەڕێمی کوردستان بووە بەخاکێکی تەلبەندکراوی داگیرکراو لەلایەن دەسەڵاتداران و بازرگانانەوە ، هێرشێکی گەورەو داگیرکاریە بۆ سەر نیشتیمانی گیاندارە کێوێکان و کەم بوونەوەیانە بەهۆی ڕاوکردنیان و شێواندنی ژینگەیان و بەرتەسکردنەوەی سنووری ژیانکردنیان .
دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی لە گوفتارەوە بگۆرێت بۆ کردار ، گرنگیەکی زۆر بە ژینگە بدات چی بە سەوزکردنی پشتێنەی شارەکان و چی بە سیستەمکردنی دەرهێنای وزە .
سنوردارکردنی ئەو بێ سەروبەرەیەی لەتلبدکردنی خاکی کوردستان لەلایەن بەرپرس و سەرمایەدارەکانەوە دەیبینین .
سنوردارکردن و قەدەغەکردنی ڕاوکردنی ئاژەڵە کێوێکان بەشێوەیەکی زۆر تووند کە بەرپرسان نەتوانن سوود لە پێگەکانیان وەربگرن و دەسەڵاتیان بەکاربێنن لەکاتی ڕاوکردن دا بۆ ئەوەی توشی سزاو بژاردن نەبن .
ژینگەی کوردستان

بینەر:
(1.5K)















Leave a Reply