دابان ئیبراهیم عەبدوڵا
نزیەکی سێ هەفتەیەک لەمەوبەر، لافاو چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕشی داپۆشی، هەزاران خێزان ماڵ و حاڵیان وێران بوو، بەداخەوە چەند کەسێکیش بوونە قوربانی، هەر کەسێک زەڕەیەک ویژدانی هەبووبێت دڵی بۆ ئەو خەڵکە هەژار و لێقەوماوە سوتاوە.
هەر دوای کارەساتەکە، لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و بگرە لە رۆژهەڵات و رۆژاوا و باکووری کوردستانیشەوە خەڵک دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە، هەر لە ٢٥٠ دیناریی منداڵێکی هەژارەوە بیگرە سەدان ملیۆن دیناری سەرمایەدارەکان، بێجیاوازی هاوکاریی کۆکرایەوە و گەیشتە نزیکەی ١٥ ملیار دینار، ئەمە جگە لەو هەموو سەبەتەی خۆراک و جلوبەرگ و پێداویستیەی بۆیان کۆکرایەوە.
تا ئێرە ئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە، حاکمی ئەم زۆنە کە یەکێتییە و خودی قوباد تاڵەبانی کە کەسی دووەمی یەکێتییە، هاتە سەر تەلەفزیۆن و لە بری ئەوەی بڵێت ئێمە وەک حکومەت قەرەبووی خەڵک دەکەینەوە، کەچی داوای هاوکاریی لە خەڵک دەکرد، ئەمەش قەینا، لیژنەیەکی قەرەبوویان پێکهێنا بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکان، ئەمەش قەینا! کەچی بەو ئامارەی لیژنەکە بڵاویانکردۆتەوە و بەنیازن قەرەبووی خەڵکی پێ بکەنەوە، تەنها دوو ملیار دینارە! بەڵێ دوو ملیار! یەعنی هەر لەڕێوە جەنابی مامی بچوک وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی و حزب و بنەماڵەکەی، ئەمجارەش پارەی خەڵکیان دزی! ١٣ دانە ملیار دینار کە هەر خەڵک وەک هاوکاری ناردوویەتی، یەکێتی جارێکی دیکە دزییەوە!
ئەرێ هەر بەڕاست ئێوە داناوەشێن ؟ نامرن؟ شعورتان نییە؟ ویژدان و ئەخلاق و ئیمانتان نییە؟ نەبەخوا نیتانە! دڵنیابن ئەگەر هەتانبووایە تەماعتان نەئەکردە ئەو پارەیەی خەڵک بۆ هاوکاریکردن و ئاوەدانکردنەوەی ماڵە هەژار و سارد و سڕ و وێرانەکانی چەمچەماڵی ناردبوو!
















Leave a Reply