بینەر:
(1.3K)
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی ئەو نەوتەی ئاشكرا كرد كە تا ئێستە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی یەكەم، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، تا ئێستە زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 537 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم دابەش كراوە.
ئەو نەوتەی كە دابەش دەكرێت، بە پاڵپشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نرخەكەی دابەزێنراوە، واتا حكوومەت بە نرخێكی بەرزتر دەیكڕێتەوە و بە هەرزان دەیفرۆشێتە هاووڵاتییان.
“وشە” بە دواداچوونی كرد و دەركەوتووە كە لە هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوەندی شارەكاندا دەست پێ دەكات، هاووڵاتییان بۆیان هەیە لە بەنزیخانەكاندا بەشی خۆیان وەربگرن.
















Leave a Reply