یه‌كێتیى تایكواندۆى عێراق راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له پاڵه‌وانێتیى قه‌ته‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین و ئه‌مه سه‌رپێچییه”، ئه‌مه له كاتێكدا به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاكه جگه له‌لایه‌نى عێراقى، هیچ كه‌س و لایه‌نێكى تر‌ى له به‌شدارانى پاڵه‌وانێتییه‌كه نیگه‌ران نه‌كردووه.
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتیى تایكواندۆ له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر، پاڵه‌وانى یه‌كه‌م ئاڵاى كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌یش كه‌سانێكى عێراقى تووڕه ده‌كات، بۆیه سه‌رۆكایه‌تیى یه‌كێتیى تایكواندۆى عێراق راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “پرۆتۆكۆڵى فه‌رمى ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئاڵاى عێراق به‌رز بكرێته‌وه، به‌ڵام له‌و وێنه‌یه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك ئاڵاى كوردستانى له‌كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵات به‌رز كردووه‌ته‌وه”.
یه‌كێتیى تایكواندۆى عێراق باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسانه‌یه و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه جگه له یه‌كێتیى تایكواندۆى عێراق، هیچ لایه‌نێكى تر ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رنه‌بڕیوه.
















Leave a Reply