ڕەنگە ئاژەڵە ماڵییەکان کلیلی چارەسەرى شێرپەنجە بن

بینەر: (1.4K)

بەگوێرەى توێژینەوەیەکی نوێ رەنگە ئاژەڵە ماڵییەکان کلیلێک بن بۆ چارەسەری شێرپەنجە، توێژینەوەکە نیشانی دەدات کە وەرەمە شێرپەنجەییەکانی پشیلە و مرۆڤ هەمان “هەڵەی جێنیتیکی” هاوبەشیان هەیە.

توێژەران یەکەمین نەخشەی جێنیتیکی بەرفراوانیان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە پشیلەدا تەواو کردووە، و ئەنجامەکان بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە بایۆلۆجی مرۆڤەوە نزیکن، ئەو گۆڕانە جێنیتیکیانەی (Mutations) لە شێرپەنجەی مەمکی پشیلەدا دۆزراونەتەوە، بە نزیکەیی هاوشێوەی ئەو بازدانە جێنیتیکیانەن کە لە شێرپەنجەی مەمکی مرۆڤدا دەبینرێن، بەهۆی ئەوەی پشیلەکان لە هەمان ژینگەی ئێمەدا دەژین، لە ئێستەدا وەک “نیشاندەری پێشوەختە” (Sentinels) سەیر دەکرێن کە دەتوانن یارمەتیمان بدەن لە دۆزینەوەی هۆکارە ژینگەییەکانی شێرپەنجە بۆ هەردوو جۆرەکە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *