به‌رگری ئاسمانی سعوودیه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕووبه‌ڕووی هێرشی 11 مووشه‌كی بالیستی بووه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ پێكانی ئامانجه ستراتیجییه‌كان له سعوودیه هه‌ڵدرا بوو، به‌رپرسێكی سه‌ربازی سعوودیه‌یش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كان له ئاسمانه‌وه تێكشكێنراون.
لیوا روكن تركی ئه‌لمالیكی گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه ئاشكرای كرد، كه چوار مووشه‌ك له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و حه‌وتی تریش به ئاراسته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له ئاسمانه‌وه كه‌وتوونه‌ته نێو سێره‌ی ڕاداره‌كان و تێكشكێنراون، سه‌رجه‌می مووشه‌كه‌كانیش بالیستك و دوور مه‌ودا بوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پاشماوه‌ی مووشه‌كه تێكشكاوه‌كان له ئاسمان له ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه‌كانی وزه له ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ئێسته‌یش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین تا زیانی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین.















Leave a Reply