چەند نیشانەیەكی نەخۆشی دڵ لەسەر گوێ بەدیار دەكەون

بینەر: (412)

تا ئێستەش كێشە و نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری یەكەمی مردنن، یەكێك لە بنەما سەركییەكانی خۆپاراستن، پێشلێگرتنە لە نەخۆشییەكان و خۆپاراستنە لێیان بەر لە تووشبوون، یان زووچارەسەركردن هەر لە دوای تووشبوون و لە قۆناغە سەرەتاییەكان، چەند نیشانەیەك بۆ كێشەكانی دڵ لەسەر گوێكان بەدیار دەكەون، لەپاڵ ئازاری سینگ و هەناسەتنگی و دڵەكوتێ و هیتریش.

لەو نیشانانە، نیشانەی فرانك لەسەر نەرمەی گوێ بەدیار دەكەوێت، بریتییە لە لۆچداربوونی نەرمەی گوێ لەكاتی تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان و دڵەنۆرە، ئازاری گوێ، كاتێك دروست دەبێت كە خوێنبەری تاجی دەگیرێت، گەیشتنی خوێنی بە ئۆكسجین دەوڵەمەند وەك پێویست ناگات و وێڵە دەمار تێك دەچێت و ئازاری گوێ دروست دەكات.

زرنگانەوەی گوێ، ئەویش ئاماژەیەكە بۆ تووشبوون بە هەندێك كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن، وەك رەقبوونی خوێنبەرەكان و بەرزیی پەستانی خوێن، هۆكاری ئەوەش بۆ گۆڕانكاری لە گەیشتنی خوێن روودەدات، لەدەستدانی هەستی بیستن، نیشانەی هەندێك كێشەیە بەهۆی كەمگەیشتنی خوێنی پاك و پڕ لە ئۆكسجین لە رێگەی خوێنبەری گوێ بۆ لوولپێچی گوێ و ئەوەیش دەبێتە هۆی لەدەستدانی بیستن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *