چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا سوننه به‌شدارنه‌بوونى ره‌وتى سه‌درى له هه‌ڵبژاردن نه‌قۆزته‌وه، به به‌راورد به هه‌ڵبژارنى 2021یش كورسییه‌كانى كه‌مى كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، پێكهاته‌ى سوننه له عێراق هه‌لى به‌شدارنه‌بوونى ره‌وتى سه‌در له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق 2025 نهقۆزتووهتهوه. جیا له‌وه‌یش چه‌ندان كێشه‌ى تر‌ى هه‌بووه وه‌ك ركابه‌رییه‌كى توندى حزبایه‌تى و خۆدپهرستى سه‌ركرده‌كانیان هه‌موو ئه‌مانه وایان كردووه، ده‌نگه‌كانى كه‌م بكات.
به‌گوێره ئه‌نجامى به‌رایى كورسی لایه‌نه سوننه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبووسى 33 كورسى، عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى موسه‌نا سامه‌رایى 17 كورسی، ئه‌گه‌ر دوو كورسى تهفووقیشى له‌گه‌ڵ هه‌ژمار بكرێت. سیاده به سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر 11 كورسى، حه‌سم به سه‌رۆكایه‌تى سابت عه‌باسى و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ نه‌جم جبوورى و ئه‌بو مازن ئه‌وا هه‌ر هه‌مووى 12 كورسى.
واته نزیكه‌ى 73 كورسى بۆ سوننه ده‌بێت، كه جارى پێشوو له هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان 80 كورسى بوو.












Leave a Reply