چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكرایان كردووه، چانسى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له 20% كه‌متره و هه‌فته‌ى داهاتوویش كاندیدێك دیارى ده‌كرێت و بابه‌ته‌كه یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئه‌مڕۆ چوارشه 19ى تشرینى دووه‌م، به ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتیان راگه‌یاندووه، به هۆى “ڤیتۆى ئێرانه‌وه” رۆژ له دواى رۆژ چانسى سوودانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماوه‌ى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كه‌متر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئێسته له 20% كه‌متره. سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌یش كردووه ئێران له كاره‌كانى سوودانى رازی نییه و په‌یامى خۆى ناڕاسته‌وخۆ به لایه‌نه شیعه‌كان داوه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌یش كردووه له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندان شاندى لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانى ئێرانیان كردووه، بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئێران پێشنیارى بۆ كردوون كه‌سێكى گوێڕایه‌ڵتر و دوورتر له ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید بكه‌ن.
















Leave a Reply