پەیامنێرانی بێسنوور: ساڵی 2025 بۆ رۆژنامەنووسان نەهات بوو و 67یان كوژراون

بینەر: (1.6K)

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور رای گەیاند، ساڵی 2025 ساڵێكی خراپ بوو بۆ رۆژنامەنووسان، تێیدا 67 كەسیان كوژراون و 135 رۆژنامەنووسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی رێكخراوەكە، لە ماوەی ئەمساڵدا 503 رۆژنامەنووس لە 47 وڵاتی دنیا گیراون، 121 لە چین، 48 لە رووسیا و 47 لە بۆرما، 135 رۆژنامەنووسیش بێسەروشوێنن، هەندێكیان بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە چارەنووسیان نادیارە و ژمارەیەكیشیان 30 ساڵە بێسەروشوێنن، بەشی زۆریان لە سووریا و یەمەنن.

ئاماژە بەوەش كراوە، ساڵی 2023 زۆرترین رۆژنامەنووس كوژراون كە بەرزترین رێژە بووە لە 20 ساڵی رابردوودا و ژمارەكە گەیشتبووە 49 كەس، بەهۆی رووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر و شەڕی حەماس و ئیسرائیل، ساڵی 2024 ژمارەكە بۆ 66 كەس زیادی كردووە، ساڵی 2025 گەیشتە 67 رۆژنامەنووس.

بەڕێوەبەری نووسینی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئان بوكاندییە، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، زیادبوونی ژمارەی قوربانییەكان بەهۆی رقی وڵاتان و بەرپرسانە لە رۆژنامەنووسان.

بەپێی راگەیەنراوەكە بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو، ئەمساڵ خوێناوی بووە بۆ رۆژنامەنووسانی مەكسیك، نۆ رۆژنامەنووس لەوێ كوژراون، لە ئۆكرانیا سێ رۆژنامەنووس كوژراون كە یەكێكیان رۆژنامەنووسێكی فڕەنسی بوو، لە سوودان چوار رۆژنامەنووس كوژراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *