پەرلەمانتارێكی توركیا بۆ سەرۆك بارزانی: ئێمە هەموومان لە تۆ و باوكی تۆ فێری كوردایەتی بووین

بینەر: (1.3K)

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شرناخ و بەشداریی لە چوارەمین سمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیریدا كرد. لە سمپۆزیۆمەكەدا پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی بە سەرۆك بارزانی گوت، ئێمە هەموومان لە تۆ و باوكی تۆوە فێری كوردایەتی بووین.

ئەمڕۆ شەموو 29ی تشرینی دووەم، سەرۆك بارزانی لە پارێزگای شرناخی باكوری كوردستان، بەشداریی لە چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری كرد، خەڵكی ناوچەكە بەگەرمییەوە رژانە سەر شەقامەكان و بەگۆرانیگوتن، دڵخۆشییان بۆ سەردانەكەی سەرۆك بازانی دەربڕی.

پەرلەمانتارێكی دەم پارتی لە شرناخ بەكوردی گوتارێكی پێشكەش كرد و رووی لە سەرۆك بارزانی كرد و گوتی، ئێمە بەخەیاڵی بینینی و تۆ و تێكۆشانی تۆ گەورە بووین.

ئەوەشی گوت: ئێمە هەموومان لە كوردستانی باكور لە مستەفا بارزانی و كاك مەسعوودەوە فێری كوردایەتی بووین، بۆیە تۆ خاڵ و باب ئێمەیت و رۆناهیی چاوی ئێمەیت.

پەرلەمانتارەكە رووی لە سەرۆك بارزانی كرد و گوتی: تۆ كوڕی مەلا مستەفای بارزانیت كە بە پێشمەرگەكانی خۆی گوت، هەرگیز چەكەكانتان رادەستی سەربازی تورك نەكەن. ئەو پیاوە هەمیشە ئازا و خۆڕاگر و ئیلهامبەخشی هەمووان بوو.

هەموو شت لەسەر مەلای جزیری: مەلای جزیری بە‌ مە‌لا ئە‌حمە‌د یا شێخ ئە‌حمە‌د بە‌ناوبانگە‌، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی لە‌ شاری جزیرە‌ی پایتە‌ختی بۆتان ژیاوە‌، بە‌ جزیری ناوی دە‌ركردووە‌، ئە‌م شاعیرە‌ مە‌زنە‌ لە‌ ساڵی 1567ز ھاتووەتە‌ دنیاوە‌، مە‌لا جزیری وە‌ك ھە‌موو مە‌لا گە‌ورە‌كانی كوردستان ڕۆژانی فە‌قێیە‌تی و خوێندنی لە‌ گە‌لێك ناوچە‌ی كوردستاندا بردووەتە‌ سە‌ر، پاشان لە‌ چە‌ند شوێنێك مە‌لایە‌تیی كردووە‌ و دوایی لە‌ مزگە‌وتی سوور جێگری بووە‌، كە‌ لە‌ ڕۆژانی دە‌سە‌ڵاتی میرانی بۆتاندا شوێنی خوێندن و پێگە‌یشتن بووە‌ و سە‌تان فە‌قێی تێدا بووە‌ كە‌ میر خۆی مە‌سرە‌فی كردوون.

مە‌لای جزیری بە‌ دامە‌زرێنە‌ری ئە‌دە‌بی كلاسیزمی كوردی بە‌زاراوە‌ی كرمانجی سە‌روو دادە‌نرێت، چونكە‌ لە‌ سە‌ردە‌می خۆیدا بە‌رھە‌مێكی ئە‌دە‌بی پە‌تە‌وتازە‌ی ھێنایە‌ كایە‌وە‌، واتە‌ تازە‌گە‌ر بووە‌، ئەمە‌ش ڕە‌نگدانە‌وە‌ی گە‌شە‌سە‌ندنی شاری جزیرە‌ و ئاواتی پە‌لھاوێشتنی میرانی بۆتان بووە‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *