عیماد یوحه‌نا یاقۆ په‌رله‌مانتارى مه‌سیحى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌خنه له دانانى ئیڤان فایه‌ق جابرۆ ده‌گرێت وه‌ك بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق، و ده‌ڵێ، “نایاسایییه، پێیان گوتووین دانانى ئه‌و كاتییه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى كانوونى دووه‌م، عیماد یوحه‌نا په‌رله‌مانتارى مه‌سیحى، ره‌خنه‌ى له دانانى ئیڤان جابرۆ گرتووه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كراوه‌ته بڕیارده‌رى په‌رله‌مان. له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، “په‌رله‌مانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه‌چى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پێى راگه‌یاندووین ئه‌مه رێكارییه‌كى كاتییه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، “هه‌رگیز ناوى جابرۆ له ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه‌بوو، چونكه هێشتا نوێنه‌رایه‌تیى مه‌سیحى له‌ناو په‌رله‌مان یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه نابێت بابه‌تى دانانى ئیڤان فایه‌ق وا سه‌یر بكرێت كه ته‌واو بووه و له رووى یاساییه‌وه جێگیر نه‌بووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌ش كردووه كه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پێیان راگه‌یاندووه، ئه‌مه رێكارییه‌كى كاتییه و یه‌كجاری نییه.
ئه‌مڕۆ ئیڤان جابرۆ كه سه‌ربه قه‌واره‌كه‌ى ره‌یان كلدانییه، كرایه بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق، له میدیاى عێراقى وا بڵاو كرایه‌وه عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى له شوێنى ئیڤان به وه‌كاله‌ت پۆستى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران به‌ڕێوه ده‌بات.















Leave a Reply