پزیشكی دادی سلێمانی ئاماری گیان لەدەستدان بەڕووداوی هاتوچۆ لە ساڵی 2025دا ئاشكرا دەكات

بینەر: (1.6K)

پزیشگی دادی سلێمانی ئاشكرای دەكات، یەك لەسەر چواری حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان لە ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بووە‌ و هۆكارەكەشی بۆ خێرایی شۆفێران دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی كانوونی دووەم، بەختیار ڕەشید قادر پزیشكی دادی ڕای گەیاند، لە ساڵی 2025دا (835) حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادی سلێمانی تۆمار كراوە‌، لەو ڕێژەیەش (226) حاڵەتیان بەڕووداوی هاتوچۆوە بووە، كە دەكاتە ڕێژەی یەك لەسەر چواری گیان لەدەستدانەكان ‌و زۆرترین حاڵەتیش لە مانگی (11)دا بووە كە (29) حاڵەتە.

ئەو پزیشكە دادییە ئاشكراشی كرد، لە حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بەڕووداوی هاتوچۆ (183) لە ڕەگەزی نێر‌ و (43) ڕەگەزی مێ بوون، هاوكات (34) حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ماتۆڕسكیل ‌و (31) حاڵەت پیادەڕە‌و ‌و (161) حاڵەتیش بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *