پارتی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار: داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دان بەخۆیاندا بگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا بکەن

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگەنیوز_

مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیێندراوێکی لەسەر شەڕەکەی لالەزار بڵاوکردەوە و دەڵێت، \”داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دان بەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا بکەن\”.

ئاماژەی بەوەشداوە، \”هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە رابگیرێت\”.
 
دەقی راگەیەندراوەکە:
 
راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسيی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
 
ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بونە هۆی نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان.
 
هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە.
 
پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەري خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباش نازانین.
 
لە نیگەرانی و دڵە ڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و، لە پێناو هەرێمەکەمان و ئارامی دەروونی هاووڵاتیانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت.   
 
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانەوادە و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برينداران ده‌خوازين.
 
مەکتەبی سیاسيی 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥
ـی ئابی ٢٠٢٥

PM:01:45:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *