وەزارەتی كارەبای عێراق: هێرشی سەر كۆمۆر 1200 مێگاوات كارەبای لێ‌ كەم كردینەوە

بینەر: (1.2K)

وەزارەتی كارەبای عێراق رای دەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، تۆڕی كارەبای عێراق 1200 مێگاوات كارەبای لە دەست داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی تشرینی دووەم، ئەحمەد مووسا گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رای گەیاند، تۆڕی كارەبای عێراق 1200 مێگاوات كارەبای لە دەست دا بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

دەشڵێت، دوێنێ شەو هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە 80٪ی كارەبای هەرێمی كوردستان كوژایەوە.

باس لەوەش كردووە، تا ئێستە حكوومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێكی لەسەر ئەو هێرشە رانەگەیاندووە.

ئەوە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو لە رێگەی مووشەكەوە، هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و زیانێكی زۆری پێگەیشت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *