“وشە” زانیاری نوێ‌ لەسەر كوشتنی سێ‌ ئەندامی خێزانێك لە هەولێر بڵاو دەكاتەوە

بینەر: (1.5K)

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكێكی هەولێر، تەرمی سێ‌ هاووڵاتی لە ماڵەكەی خۆیان دۆزرانەوە كە دایك و باوک و كوڕەكەیان بووە، عەبدولرەحمان تەمەن /65/ ساڵە خانەنشینە و خێزانەكەیشی مامۆستا بووە و كوڕەكەیشیان ئەندازیار بووە.

“وشە” بەدواداچوونی لەسەر رووداوەكە كرد و دەركەوت كە ئەو خێزانە خەڵكی “چۆم حەیدەرن” لە سنووری كۆیە و ماوەیەكی زۆرە لە هەولێر نیشتەجێین، نزیكەكانیان دەڵێن، هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتییان نەبووە.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە “وشە”ی گوت، دیار نییە كە رووداوەكە كەی رووی داوە، بەڵام تەرمەكان ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە و دوو لە تەرمەكان هێمای ئەوەیان پێوە دیارە كە خنكێنراون.

هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە دز چووەتە ئەو ماڵە و كەسەكەیش بینراوە كە ئۆتۆمبێلی ئەو ماڵەی دزیوە، بەڵام هێشتا ئەو زانیارییە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *