هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: 25 کۆچبەری خەڵکی رانیە دەگەرێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگەنیوز_

25 کۆچبەری خەڵکی رانیە لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند: \”سۆراخی 25 کۆچبەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانمان کرد و توانیمان بیاندۆزینەوە و لەلای ئێمە پارێزراون. بەم نزیکانە مامەڵەکانی رەوانەکردنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت\”. 
 
بە وتەی ناوبراو، \”ئەو کۆچبەرانە خەڵکی شاری رانیەن و لە رووبەرووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لیبیادا سۆراخیان کردوون\”.

ئاماژەی بەوەشداوە، \”لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی نایاسایی لە رۆژهەڵاتی لیبیا توانیومانە ئەو کۆچبەرانە رزگار بکەین. هەموویان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و نیشتەجێی رانیەن\”.
   
\”رێگەیەکی پڕ مەترسییە پێویستە گەنجانی کۆچبەر رێگەی لیبیا نەگرنەبەر\” ئەحمەد سەحاف وا دەڵێت. 

ئاشکراشی کردووە، سەرەتا لەگەڵ خێزانی ئەو کەسانە قسە دەکەن، دواتر پاسپۆرتیان بۆ دەردەکرێت و بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە.

PM:06:04:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 24
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *