هۆكاری گرانبوونی دۆلار ئاشكرابوو و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار

بینەر: (1.5K)

دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر دەڵێت، خواست و گرژییەكانی ناوچەكە وایكردووە دۆلار گران بێت.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی كانوونی دووەم، كەیفی خۆشناو گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر، بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

زیاتر گوتی، ئێستە بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 150,100 دینار، هۆكاری گرانبوونەكەشی بۆ خواست لەسەر كڕینی دۆلار زۆرە و ئەو گرژییانەی لە ناوچەكەدا ڕوو دەدەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *