چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا، نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی له بنكه‌ى شه‌دادى له سنوورى سووریا بۆ عێراق كشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا، له سووریا به‌شێك له هێزه‌كانى كشاندووه‌ته‌وه به‌ره‌و بنكه سه‌ربازییه‌كانى عێراق.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، 20 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى له بنكه‌ى شه‌دادى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا به‌ره‌و بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رۆیشتوون.
تا ئێسته هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژى رابردوودا میدیاى عێراقى باسى له‌وه كردبوو، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له نێوان بنكه‌كانى عێراق و بنكه‌كانى سووریا ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت.
















Leave a Reply