هاكان فیدان: پێویستە سەركردایەتیی هەسەدە ملكەچی حكوومەتی سووریا بێت

بینەر: (1.6K)

لەناو ئەو راپۆرتانەی باسی كۆكردنەوەی هێزی سەربازی لە لایەن توركیا و حكوومەتی سووریا لە ناوچەكانی بەریەككەوتن لەگەڵ هەسەدە دەكەن، هاوكات كۆتاهاتنی وادەی پێویست و دیاریكرداو بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئادارسی رابردووی دیمەشق، وەزیری دەرەوەی توركیا رای گەیاند، پێویستە هێزەكانی هەسەدە، كە كۆنترۆڵی تەواوەتیی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا دەكات، ملكەچی سەركردایەتیی حكوومەتی سووریا بێت، ئەوەش بەر لە كردنەوەی تەواوی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا.

كەناڵی تەلەڤزیۆنی “تی ئار تی”، لە هاكان فیدانی گواستەوە، توركیا وەك پلان، نیازی هەیە هەموو دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا بكاتەوە، بەڵام ئەوە دوای تەواوەبوونی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری رابردوو لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەكرێت، ئێمە وەك پلان نیازمان هەیە هەموو دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا بكەینەوە وەك سیاسەتێكی گشتی، بەتایبەتی ئەوانەی كەوتوونەتە دەورورەبری نسێبین، واتە بەرانبەر بە قامیشلۆ، بەڵام پێویستە رێوشوێنەكانی رێككەوتنی ئاداری دیمەشق تەواو بێت و دەسەڵاتی حكوومەتی سووریا بگاتە ئەو ناوچانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *