محمد كاوە
وەک چالاکوانێک، کاتێک سەیری نەخشەی ئەم نیشتمانە دەکەم، یەکەم شت کە دێتە بەرچاوم ئەو سامانی سروشتییە دەوڵەمەندەیە کە لەژێر خاکەکەیدایە. بەڵام کاتێک سەیری ژیانی هاوڵاتییان دەکەم، دەبینم ئەم سامانە نەک نەبووەتە هۆی خۆشگوزەرانی، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ قۆرخکاری و برسیکردنی خەڵک.
کەرتی نەوت لە نێوان حیزب و خەڵکدا
ئەمڕۆ چیتر شاراوە نییە کە مەلەفی نەوتی کوردستان لەبری ئەوەی لە دەستێکی نیشتمانی و شەفافدا بێت، کەوتووەتە نێوان بەرداشی ململانێ و بەرژەوەندییەکانی پارتی و یەکێتی. ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارە، نەوتیان کردووەتە موڵکی تایبەتی خۆیان و کۆمپانیاکانیان. داهاتی ئەم وڵاتە لەبری ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی بۆ بنیاتنانی نەخۆشخانە، قوتابخانە و دابینکردنی مووچە، دەچێتە ناو گیرفانی چەند گروپ و بنەماڵەیەکی سیاسییەوە.
زەوتکردنی مافی گشتی
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەنها بەڕێوەبردنێکی خراپ نییە، بەڵکو زەوتکردنی ئاشکرای مافی نەوەکانی ئەم وڵاتەیە. چالاکوانان و خەڵکی ئازادیخواز دەپرسن:
• بۆچی دەبێت گەنجی ئێمە لەسەر شەقام بێکار بێت، کەچی داهاتی یەک ڕۆژی بیرە نەوتەکان بەشی هەزاران خێزان بکات؟
• بۆچی شەفافیەت نییە لە گرێبەستەکان و کێ بەرپرسە لەو ملیارەها دۆلارەی کە دیار نییە؟
بەرپرسیارێت
















Leave a Reply