مارك ساڤایا نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، “ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پشتیوانیى دامه‌زراوه ته‌ناهییه شهرعییهكانى عێراق ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م، مارك ساڤایا نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ، په‌یامێكى له ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیى دامه‌زراوه ته‌ناهییه شهرعییهكانى عێراق ده‌كات، له كۆششى هاوبه‌ش بۆ دۆڕاندنى داعش، تا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى چه‌پ، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه”.
ساڤایا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پێشكه‌وتن به‌ده‌ست هاتووه، به‌ڵام هێشتا عێراق پێویستى به چاكسازى بنه‌ڕه‌تییه.
له كۆتایى پهیامهكهیشى ده‌ڵێ، “ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه‌ى كه ملیاران دۆلاریان پێشكه‌ش كردووه بۆ دابینكردنى پێداویستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست، وه‌ك هاوبه‌شى سه‌ره‌كى ده‌مێننه‌وه له به‌هێزكردنى ئاسایشى عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى”.
















Leave a Reply