سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاشكراى كردووه، نه‌جم جبوورى پارێزگارى پێشووى مووسڵ و كاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن له بازنه‌ى مووسڵ، له په‌رله‌مان دوور ده‌خرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌نگێكى زۆریشى هێناوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردن بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى نه‌جم جبوورى داوه، كه كاندیدى براوه بووه له بازنه‌ى مووسڵ له‌سه‌ر لیستى “نینوى لاهلها”.
سه‌رچاوه‌كه بێ باسكردنى هیچ ورده‌كارییه‌ك دووپاتى كردووه‌ته‌وه، بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى نه‌جم جبوورى دراوه. كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى له بازنه‌ى مووسڵ ده‌نگێكى زۆرى هێناوه و ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى 39 هه‌زار و 434 ده‌نگ بوو.
پێشتر له مانگى ئاب جارێكى تر ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردن، بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى نه‌جم جبوورى دابوو، به‌ڵام ئه‌و تانه‌ى له بڕیاره‌كه دا و تانهكهیشى قبووڵ كرا و گه‌ڕایه‌وه ناو هه‌ڵبژاردن.
















Leave a Reply