نرخی كا فڕی

بینەر: (916)

بەهۆی باران و سەرما نرخی كا زۆر گران دەبێت و كافرۆشێكیش دەڵێت، ئاژەڵدارانی ناوچە بەفراوییەكان هیچ رێگەچارەیەكیان نییە بۆ ئاژەڵەكانیان دەبێت بیكڕن.

ئەمڕۆ دووشەم پێنجی كانوونی دووەم، سەباح سەعدی كافرۆش لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ‌ خواستێكی زۆر لەسەر كا زۆر بووە.

زیاتر گوتی، نرخی كا پێش ئەو باران و بەفربارینە جووتی فەردەی بە پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ جووتی فەردەی بە حەوت هەزار دینارە.

باسی لەوەش كرد، هۆكاری گرانبوونی نرخی كا بۆ زۆربوونی خواست دەگەڕێتەوە و ئەو ئاژەڵدارانەی كە لە ناوچە بەفراوییەكانن، ناچارن بیكڕن بۆ ئاژەڵەكانیان، ئەمەیش وایكردووە لە بازاڕ كا كەم ببێتەوە.

روونی كردەوە، كای سپی دەراسە پلە یەك، جووتی فەردەی چوار هەزار و 500 دینارە، نرخی جووتی فەردەی هەشتایی حەوت هەزار دینارە.

ئەوە لە كاتێكدایە ساڵانە لەم كاتەدا نرخی جووتی فەردەی كا لە نێوان چوار بۆ پێنج هەزار دینار بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *