ماڵپه‌ڕى مۆنیته‌ر له شیكارییه‌كدا باسى له‌وه كردووه، حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق به‌هێزترین كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت و خاڵه به‌هێزه‌كانى شهتریش بۆ ئه‌و پۆسته ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى مۆنیته‌ر له راپۆرتێكى شیكارى كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م پوخته‌كه‌ى له میدیاى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له به‌هێزترین كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ده‌كات و پێیوایه حه‌مید شه‌ترى به‌هێزترین كاندیده و هه‌ر ئه‌ویش زۆرترین چانسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه به رژدى بیر له كاندیدكردنى شه‌ترى ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و متمانه‌ى شیعه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌وه‌یه ئه‌زموونێكى زۆرى بوارى ئاسایشى هه‌یه و تواناى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئاڵه‌نگارییه ناوخۆییه‌كان هه‌یه و ده‌توانێ پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ببات. ئه‌م سیفه‌تانه‌یش له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بایه‌خیان پێ ده‌درێت.
















Leave a Reply