لە هەولێر شێر پەلاماری منداڵێك دەدات

بینەر: (1.0K)

شێرێك پەلاماری منداڵێكی نۆ ساڵان دەدات و لەلایەن تیمێكی تەندروستییەوە، دەستی لە بڕینەوە رزگار كرا.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی تشرینی دووەم، لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری، منداڵێكی نۆ ساڵان بەناوی (هـ . ك . أ) ژیانی لە مردن ڕزگار كرا .

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو منداڵە دەستی لە بڕینەوە رزگار كرا كە بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشك و كارمەندانی بەشی فریاكەوتن و نەشتەرگەری فریاكەوتن بوو.

ئەو منداڵە لە یەكێك لە باخچەكانی ئاژەڵانی سنووری پارێزگای هەولێر شێر پەلاماری دابوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *