لە ماوەی دوایی بەر لە هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق و دوای ئەوەش، ئەمەریكا هێڵە سوورەكانی خۆی بۆ بەرپرسانی عێراق روون كردەوە، بەتایبەتی لەبارەی میلیشیاكان و بەشداریپێكردنیان لە حكوومەتی نوێ، توێژەرێك ئاماژە دەكات كە دابەشكردنی پۆستەكانی حكوومەتی نوێی عێراق زۆر هەستیار دەبێت.
باسل حوسێن توێژەری سیاسی وریایی لەوە دەدات كە نەخشەی پێكهاتنی حكوومەتی نوێی عێراق بە ئاراستەی دابەشكردنێكی هەستیاری پۆستە گرنگەكان دەچێت، وەك هەوڵێك بۆ دروستكردنی هاوسەنگییەكی ورد لە نێوان گوشارەكانی ئەمەریكا و دەمارنەگرتنی ئێران، بۆیە ئاڵنگاریی گەورە بۆ حكوومەتی نوێ ئەوەندە سیاسی نابێت ئەوەندەی ئابوورییە.
روونی كردەوە، وەزارەتەكانی رەهەندێكی دەرەكیان هەیە وەك بەرگری و ناوخۆ و دەرەوە و دارایی، پێشبینی دەكرێت بە كەسانێك بدرێن لە نێودەوڵەتی قبووڵكراو بن، لەوكاتەی هێزەكانی چەكداریان هەیە، زیاتر وەزارەتەكانی خزمەتگوزاری و ناوخۆییەكانیان پێ دەدرێت، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ هەڵمژینی گوشارەكانی ئەمەریكا و پاراستنی سەقامگیریی پێوەندییەكان لەگەڵ ئێران.
حوسێن ئاماژەی كرد، چەقی قورسایی ناو كابینەی حكوومەتی نوێ لە دوو پێگەی سەرەكی دەبێت، سەرۆك وەزیران وەك خاڵی هاوسەنگ لە نێوان ناوخۆ و دەرەوە، ئەو گرووپە ئابوورییەی كە توانای حكوومەت بۆ جموجۆڵكردن لە ناو تەنگژە داراییەكان و ناوچەییەكان دەكات، هەرچی وەزارەتە سیادی و تەناهییەكانن، دەكەونە ژێر هاوكێشەیەكی هەستیار رێگە بە خستەنڕووی ناوی وا نادەن ببنە هۆی توڕوەبوونی واشنتن و بێزاریی تاران.
دووپاتی كردەوە كە تاقیكردنەوەی گەورە لەبەردەم حكوومەتی نوێ سیاسی نییە وەك پێشبینی دەكرێت، بەڵكو لە ژێرخانی لەرزۆكی ئابووری دەوڵەتە، چونكە زۆر جار تەنگژە سیاسییەكان لە عێراق رەنگدانەوەی شێوانی دواخراوی ئابوورین كە تا كاتی تەقینەوەیان ددان بە بوونیان دانانڕێت.
















Leave a Reply