میدیاى ئێرانى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دوێنێ له نه‌جه‌ف هه‌وڵى تیرۆركردنى كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى دراوه، به‌ڵام هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر له عێراق توانیویه‌تى هه‌وڵه‌كه پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى باسى له‌وه كردووه، له نه‌جه‌ف ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراق هه‌وڵى كوشتنى سیاسه‌تمه‌دارێكى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌غداد توده‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌مه كردووه، ئه‌م هه‌واڵه‌ى له میدیاى ئێرانى بڵاو كراوه‌ته‌وه و هاوكات ناوى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئێرانى بردووه، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆى هه‌وڵى كوشتنى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌بوو، ته‌نانه‌ت سه‌دریش خۆی دووپاتى له‌سه‌ر بوونى زانیارییه‌كى له‌م جۆره كرده‌وه.
















Leave a Reply