پیسبوونی كه‌شوهه‌وا ماوه‌یه‌كه ته‌نگی به دانیشتووانی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵچنیوه، به‌رپرسانی پارێزگاكه ناچار بوون له‌به‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تیی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی قوتابیان، پشوو رابگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م به فه‌رمانی پارێزگاری ورمێ، له 11 شاری پارێزگاكه ده‌وامی قوتابخانه و زانكۆكان كراوه‌ته پشوو و له هه‌ندێك شار ته‌نانه‌ت ده‌وامی بانكه‌كان و به‌شێك له دامه‌زراوه حكوومییه‌كان وه‌ستێنراوه، یان گۆڕانكاری به كاتی ده‌وامیان هێنراوه.
پارێزگاری ورمێ له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی مه‌هاباد و ورمێ كه زۆرترین رۆڵیان له پیسكردنی ژینگه‌دا هه‌یه، بڕیاری داوه بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و كارگه و یه‌كه پیشه‌سازییانه‌ی رۆڵیان هه‌یه له پیسكردنی ژینگه له‌وانه‌ش كارگه‌كانی قیر، كه‌رپووچ، ئیزۆگام، چگڵ و گێچ و چیمه‌نتۆی سپی دابخرێن.
پارێزگار گوتوویه‌تی، سبه‌ی چوارشه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به گونجاویان زانی، ئه‌وا رێگه به چالاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگه‌یانه ده‌ده‌نه‌وه.
رۆژانی رۆژی یه‌كشه‌م و دووشه‌میش هه‌ر به‌هۆی پیسیی هه‌وا، ده‌وام له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی پارێزگاكه وه‌ستێنرابوو.
















Leave a Reply