وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و ژێرخانى توركیا ئاشكراى ده‌كات، به به‌له‌مى بێ سه‌رنشین “خۆكوژى” هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو كه‌شتى نه‌وتى رووسى و تا ئێسته بكه‌رى رووداوه‌كه دیار نییه”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ، راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى توركیای بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه‌شتی كایرۆس له ده‌ریاى ره‌ش له توركیا هێرشى كراوه‌ته سه‌ر. دواتریش كه‌شتى ڤیرات چه‌ند سه‌عاتێك دواتر هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هێرشه‌كان به به‌له‌مى خۆكوژى بێ سه‌رنشین ئه‌نجام دراون كه به كورتكراوه‌ى (USV) ده‌ناسرێت.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى توركیا باسى له‌وه كردووه، تیمه‌كانى فریاكه‌وتن هه‌وڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌یان داوه و كه‌مێك زیان به‌ر كه‌شتییه‌كان كه‌وتووه. لێكۆڵینه‌وه‌یش له رووداوه‌كان ده‌كرێت.
















Leave a Reply