زێڕ له هه‌فته‌ی كۆتایی ساڵی رابردووی زاینی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌فته‌كانی پێشتر رووی له دابه‌زین كرد و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی كه‌می كردبوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئۆنسێك زێڕ رۆژی چوارشه‌م 31ی كانوونی یه‌كه‌م دواین رۆژی ساڵی رابردوو، بۆ خوارووی چوار هه‌زار و 300 دۆلار دابه‌زیبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ بوو، بازاڕه‌كه داخرابوو و له دووه‌می كانوونی دووه‌م بازاڕه‌كه‌ی به ره‌نگی سه‌وز كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌میش كه یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نوێی بازاڕی بۆرسه‌یه له ساڵی نوێ‌دا، نرخه‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه.
نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ نزیكه‌ی 100 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر و ئێسته به چوار هه‌زار و 423 دۆلار ده‌فرۆشرێت، به‌شێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆ به‌رده‌وامیی ئاڵۆزییه‌كان له ئاسیا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هەر چەندە بە بەهای دۆلار نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهانی هێشتا 127 دۆلار کەمترە لەو ژمارە پێوانەییەی لە 26ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تۆماری کرد بەڵام بە دینار بەرزترین نرخی هەیە و هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە هەولێر گەیشتووەتە 914 هەزار دینار.
هۆکاری ئەوەی نرخی زێڕ بە دینار زۆر گران بووە بەشێکی پێوەندی بەوە هەیە بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دابەزیوە و ئێستە هەر 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ران پێیان باش بووه له كۆتایی ساڵی 2025 ئه‌و زێڕه‌ی كڕیویانه‌ته‌وه به دۆلار بیگۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قازانج له بوارێكی تردا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. له ساڵی 2025 زێڕێكی زۆر كڕا، بۆیه‌ش له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا به‌های زێڕ زیاتر له 66% به‌رز بووه‌وه.
نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ سه‌ره‌تای 2025 به دوو هه‌زار و 600 دۆلار بوو، به‌ڵام له كۆتایی ساڵه‌كه به چوار هه‌زار و 300 ده‌فرۆشرا. له ساڵه‌كه‌دا سێ جار بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، سوودی بانكی دابه‌زاند و پێشبینی ئه‌وه له ئارادایه له‌مساڵدا بانكه‌كه دیسان هانا بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رێت. دابه‌زینی به‌های سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی دابه‌زینی به‌های هه‌ڵاوسان دێت، له هه‌مان كاتدا كه‌مبوونی رێژه‌ی سوود وا ده‌كات كڕینی زێڕ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و راگرتنی كانزاكه خه‌رجییه‌كی كه‌متر هه‌ڵبگرێت، بۆیه‌ش ده‌بێته كاڵایه‌كی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان و قازانج.
جگه له دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی، پرسی درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا و ئاڵۆزییه‌كانی ڤه‌نزوێلا به گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ داده‌نرێن.
گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كردووه نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 بگاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
















Leave a Reply