له‌هه‌ولێر دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر شوێنكاری هاوڵاتیان ده‌ستگیركران

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر شوێنكاری هاوڵاتیان راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ \”به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دوو تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دوو تاوانی جیاواز له‌ ناو شاری هه‌ولێر\”.

ئاسایشی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: \”تۆمه‌تبار (أ. د. س.) به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و به‌شێوه‌ی پلان بۆ داڕشتن، هه‌ڵساوه‌ به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر دوكانێكی ئاڵوگوڕی دراو و له‌ ژێر فشاری چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كردن بڕێك پاره‌ی بردوه‌ و هه‌ڵاتووه‌\”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ \”تۆمه‌تبار (ف. ك. ق.)، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵی كوتاوه‌ته‌سه‌ر فرۆشگایه‌كی مه‌ی و له‌ ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌ كردندا بڕێك كه‌لوپه‌ل و خواردنه‌وه‌ی كحولی بردووه‌\”.

PM:08:14:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 32
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *