دوای ئەوەی لە 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، دوای 24 سەعات لە كۆتاهاتنی دەنگدان ئەنجامە سەرەتاییەكان راگەیەندرا، دوای وەرگرتن و یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان، بڕیارە سبەی دووشەم كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنێت.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گوتی، كۆمسیۆن لە بەراوردكردنی ئەنجامەكان كۆتای هاتووە و بڕیارە سبەی دووشەم ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنێت، دوای ئەوە دەرگە بۆ وەرگرتنی تانەكان واڵا دەكرێت.
روونی كردەوە، تانەكان لە لایەن دەستەی دادوەریی كۆمسیۆن چاوی پیادا دەخشێنرێت و دوای كۆتاهاتنیان، ئەنجامی كۆتایی دەنگدان پەسند دەكرێت و رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی دەكرێت بۆ پەسندكردنی.
شایەنی باسە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی سێ رۆژ بواری وەرگرتنی تانەكان دەدرێت كە رەوانەی دەستەی دادوەریی كۆمسیۆن دەكرێت و لەوێ یەكلا دەكرێنەوە، ئینجا ئەنجامەكان پەسند دەكرێت و رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی دەكرێت بۆ پەسندكردنی.














Leave a Reply