كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: سبەی ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاو دەكەینەوە

👁️بینەر: (4)

بڕیارە سبەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەنجامی كۆتایی بڵاو بكاتەوە و رێژە و ژمارەی كورسییەكانیش دیاری دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تشرینی یەكەم، جومانە غەلای گوتەبێژی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند، پێشبینی دەكەین سبەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رابگەیەنرێت.

زیاتر گوتی، سەرجەم دەنگەكان و كورسییەكان جیا دەكەینەوە، لە كۆمسیۆن پرۆسەی تەرخانكردنی كورسییەكان بە كورسیی پشكی ژنان و كەمینەكانیشەوە دەستی پێ كردووە.

باسی لەوەش كرد، ئەنجامەكانی ئەو بنكانەی كە ماونەتەوە (100%) هاوشێوەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستییە و جیا كراونەتەوە، هەروەها دەستپێكردنی پرۆسەی تەرخانكردنی كورسییەكان رادەگەیەنین، بە كورسییەكانی پشكی ژنان و كەمینەكانیشەوە.

روونی كردەوە، فەرمانگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەستیان كردووە بە پێدانی شریتی ئەنجامەكان بە هاوپەیمانی و حزبەكان و كاندیدەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *