كۆشكی سپی: چەند بژارەیەك بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ تاوتوێ دەكرێن

بینەر: (4)

هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران چووە ناو شەشەم هەفتە و ئێران رادەست نابێت، تەنانەت گەرووی هورمز بۆ هاتوچۆی دەریایی بە تەواوەتی ناكاتەوە، دوای هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمەریكا بەرپرسێكی كۆشكی سپی ئاماژە دەكات كە پێشنیازی ئاگربەستێكی 45 رۆژ بەرانبەر بە كردنەوەی گەرووەكە تەنیا بژارەیەكە و یەكلا نەبووەتەوە.

وەك كەناڵی “ئێن بی سی”ی ئەمەریكی گواستییەوە، بەرپرسەكەی كۆشكی سپی ئاماژەی كرد كە پێشنیازی ئاگربەستێكی كاتی بۆ 45 رۆژ، تەنیا بیرۆكەیەكی گفتوگۆكراوە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەفەرمی لەسەری رازی نەبووە.

وەك ماڵپەڕی “ئاكسیۆس”، باسی كرد، ئەوەش دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار باسی بوونی گفتوگۆیان لە نێوان ئەمەریكا و ئێران بە ناوەندگیریی چەند دەوڵەتێكی ناوچەكە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێكی 45 رۆژ كرد، رێخۆشكەری بۆ رێككەوتنێكی بەردەوام بۆ كۆتاهاتنی شەڕ بكات.

چەند سەرچاوەیەكی ئەمەریكی و ئیسرائیلی و ناوچەكە دووپاتیان كردەوە كە تا ئێستە هەلی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەستێكی كاتی بۆ 45 رۆژ زۆر كەمە، بەڵام ئەوەیان دوایین هەلە بۆ رێگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری دۆخەكە و جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی ئەمەریكا بە كردنەئامانجی ژێرخانە مەدەنییەكانی ئێران، كە ئەگەری كاردانەوەی ئێران و بۆردمانكردنی هاوشێوەی وڵاتانی كەنداو و ناوچەكە هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *