كۆبوونەوەی بەپەلە هەیە و وەبەرهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر دەست پێ دەكاتەوە

بینەر: (1.0K)

لە دوای هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە دەستی پێ نەكردووەتەوە و وەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لە كۆبوونەوەدان، تا هەوڵ بدرێت بەزووترین كات دەست پێ بكاتەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر رای گەیاند، بەرهەمهێنانی غاز راگیراوە و دەستی پێ نەكردووەتەوە، هەوڵی رژد هەیە بەخێرایی دەست وەبەرهەمهێنان بكرێتەوە.

گوتیشی، جگە لە بەرپرسانی حكوومی و بەڕێوەبەرانی دانە غاز، هیچ كەسێكی تر رێگەی پێ نادرێت بچێتە شوێنی بەرهەمهێنان، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دەست كراوە بە خەمڵاندنی زیانە مادییەكان و تا ئێستە بە فەرمی زیانەكان نەزانراون.

بەپێی زانیاریییەكانی “وشە” 24 سەعاتی پێویستە تا بەرهەمهێنان دەست پێ بكرێتەوە و ئەو كەلێنانە پڕ بكرێنەوە كە زیانیان پێگەیشتووە.

هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر كۆرمۆر، گۆكەیەكی غازی كێڵگەكە كە 500 بۆ 600 هەزار مەترسێجا غازی كۆگەكراوی تێدا بووە گرتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی “وشە” ئێستە هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ڕوووداوی هێرشەكەی كۆرمۆر لە كۆبوونەوەدان، تاوتوێی دۆخی كارەبا دەكەن كە بەهۆی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو زیانی زۆری لە بەرهەمهێنانی كارەبا داوە، پێدانی سەعاتەكانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *