كه‌ناڵى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئاشكراى كردووه، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى كێڵگه‌ى كۆرمۆر ته‌نیا سێ رۆژ ده‌رفه‌تى پێ دراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێت چوار شت ئاشكرا بكات، یه‌كێكیان لایه‌نى تاوانباره كه هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى تشرینى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵى سۆمه‌رییه نیوزى راگه‌یاندووه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر پێكهاتووه، ده‌بێت له ماوه‌ى سێ رۆژ كاره‌كانى ته‌واو بكات، ده‌بێت چوار شت ئاشكرا بكات.
یه‌كه‌میان لایه‌نى تێوه‌گڵاوه، دووه‌میان شوێنى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌یه، سێیه‌م ئاشكراكردنى ئه‌و لایه‌نه‌ى كه فه‌رمانى ئه‌و كرده تیرۆریستییه‌ى ده‌ركردووه. له‌گه‌ڵ خه‌ملاندنى زیانه‌كان. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش لیژنه‌كه ده‌بێت رێنوێنى خۆى بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه.
شه‌وى چوارشه‌م هێرشێك كرایه سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر به‌و هۆى ئه‌مه‌یش هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى زۆر كاره‌باى له‌ده‌ست دا. دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ تاوانه‌كه به كرده‌ى تیرۆریستى ناو ده‌به‌ن. ئێواره‌ى دوێنێ محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى دا به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و ئه‌ندامێتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم و و حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق.
















Leave a Reply