كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له‌سه‌ر هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ى كۆرمۆر، كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه‌چى هیچ یه‌كێكیان ناسنامه‌ى هێرشبه‌ر ئاشكرا ناكه‌ن و ده‌شڵێ، “عێراقییه‌كان تووڕه‌ن و پێیان وایه حكوومه‌تى عێراق بێتوانایه له‌وه‌ى ناوى ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكات”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى تشرینى دووه‌م، كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى: عێراقییه‌كان ده‌پرسن كێ له پشت هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆرى گازى هه‌رێمى كوردستانه؟ له راپۆرته‌كه‌دا بۆچوونى عێراقییه‌كان وه‌رگیراوه، به پوخته‌یه‌ك دانراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.
جه‌زیره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه ده‌رچووه، كه‌چى هیچ لایه‌نێك ناسنامه‌ى هێرشبه‌رى ئاشكرا نه‌كردووه.
جه‌زیره ده‌ڵێ، “چالاكان پێیان وایه ئه‌م رووداوه ته‌نیا دوو هه‌فته دواى ئه‌وه هاتووه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ى زیادبوونى كاره‌باى 24ى سه‌عاتى راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ پلانى ئه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كه بۆ ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق بگوزارێته‌وه. دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه شانه‌كانى تیرۆر و ئاژاوه‌گێڕى ده‌یانه‌وێ ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌كبخه‌ن له میانه‌ى به ئامانجگرتنى كێڵگه‌كانى گازه‌وه”.
هه‌ر كه‌ناڵى جه‌زیره ده‌ڵێ، “هاووڵاتییان هیواى ئه‌وه ده‌خوازن سزاى ئه‌و تێكده‌رانه بدرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له پشت ئه‌و تاوانكارییانه ده‌وه‌ستن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌شبینن، چونكه بابه‌ته‌كه له پێكهێنانى لیژنه و ده‌ركردنى ئه‌نجامى رواڵه‌تى كۆتایى دێت و دواتر شه‌پۆلێكى نكۆڵی‌كردن و ئینجا لێبورده‌یى، كه‌چى بكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن هه‌موویان ناسراوه. به بڕواى هاووڵاتییان ئه‌مه‌یه سیاسه‌ت”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌م هێرشه ئیسرائیل نییه، “به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ى كردووه زۆر له‌وه خراپتره كه ئیسرائیلییه‌كان ده‌رهه‌ق به عێراقى بكه‌ن”. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره، هه‌ندێك له عێراقییه‌كان پێیان وایه ئه‌و لایه‌نه ناوخۆییه‌ى ئه‌و كاره‌ى كردووه، هه‌وڵ ده‌دات سه‌رده‌مى ته‌قینه‌وه‌كان بگێڕێته‌وه، ئه‌مه حزبێكى تیرۆریسته و له به‌عس خراپتره و ده‌بێت نه‌مێنێ.
















Leave a Reply