عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: پارتی‌ و یه‌كێتی نه‌وت و 120 ملیاره‌كه‌ ناده‌نه‌ به‌غدا، تا مووچه‌ بێت

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگه‌نیوز –
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێست رایگه‌یاند كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی نه‌وت و 120 ملیاره‌كه‌ ناده‌نه‌ به‌غدا، تا مووچه‌ بێت، ده‌شڵێت: \”بێ منه‌تن له‌ هه‌موو شتێك!\”.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی‌ \”بێ باكی له‌ موچه‌خۆران….\”، رایگه‌یاند كه‌ \”جارێ پێشوو، وه‌زیری دارایی عێراق پێیوتون: با وه‌فدێكی بڕیار به‌ده‌ست بێت! كه‌چی، ئه‌مڕۆ وه‌فدیان ناردوه‌ ئاسته‌كه‌یان زیاتر دابه‌زاندوه‌ و وه‌زیرێكیشی تێدانییه‌! ئه‌مه‌ كات كوشتنه‌!\”.

 سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: \”ئێستا به‌رهه‌می نه‌وت نزیكه‌ی (240 هه‌زار) به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه‌! جگه‌ له‌(120 ملیار) دیناری مانگی شه‌ش؛ داهاتی ناوخۆی دیكه‌ش له‌ به‌رده‌سته‌! 

ده‌شڵێت: \”نایده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ بێت! ده‌ڵێن: خۆشمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین موچه‌ بده‌ین!\”.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ \”چوار هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌! پێیانوایه‌: هێزیان هه‌یه‌و دادگایان هه‌یه‌؛ میدیای گه‌وره‌یان هه‌یه‌ خه‌ڵكی پێ فریوبده‌ن!\”.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”بێ منه‌تن له‌ هه‌موو شتێك! ده‌ڵێن: ده‌نگده‌ری جێگری خۆمان هه‌یه‌و به‌ دوو وتیاری ساخته‌ پێش هه‌ڵبژاردن؛ ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش ده‌نگمان پێده‌دات!\”.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 24ی‌ ئاب بوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ حوزه‌یران و ته‌مموزی‌ رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی‌ سه‌ختی‌ داراییدان.

PM:09:15:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 64
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *