فەرهەنگ فەرهاد
لەسەرەتای دروستی بونی حیزبی کوردیەوە تا ئەمرۆش شەری بەهێزکردنی بنەمڵە بوە نەک خۆش کردنی ژیان و گوزەرانی خەلک ئەوەی دروست بوە لەمێژوە بۆمان باسکراوە یان خۆێندومانەتەوە دایمە ئاغا کان خەلکی ئەوە نەوچەی لەژێری دەستیان بوە چەوساندویانەتەوە دواتری بەوە نەوستاون ویستویانە تەواوی ناوچەیک بخەنە ژێر دەسڵاتی خۆیانەوە وەک ئەوەی ئێستە بەڕونی ئەی بینین بە هەرێمی کوردستانەوە کە بنەماڵەی تالەبانی و بارزانی لە سەرەتای دروست بونیان تا ئەم رۆش بەناوی ئەوی دلسۆزی نیشتیمانن هەوڵی ئەوە ئەدەن خەلکی خزمەتکاری ئەوان بێت زۆرترین سنوری کوردستان ئەو خێلانەی کە گەورەن بچنە ژێر دەسڵاتی ئەوانەوە ئەم بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیانە نەک بەهێزکردنی نیشتیمان .
شەڕی پارتی و یەکێتی لەسەر پارەیە لەسەر پۆستە نەک ئەوی خزمەتی نیشتیمان بکەن یان خزمەتی هاوڵتیان لایان گرنگی نیە هوڵاتی چۆنی ئەژی گرنگە لای ئەوان خۆیان و نەوەکانیان چۆنی ئەژین کامەی باشە ئەو بخۆن کام وڵاتەی خۆشە بۆی بڕۆن کامەی باش و گران بەهایە بی پۆشن ئیتری میلەتی داماویش بۆ پارویک نان هەزار نارحەتی و مەینەت ئەبینێ هەر کاتیشک کەسێک ئەبێت بە قەڵەم بە دەست پێیان ئەلێت ئەبێت ئێوە خزمەت کاری خەلکی بنی ئیتری لای ئەوان ئەم کەسە دوژمنی نیشتیمانە تەنیا لەبەر ئەوەی چەپڵە لێدەری کارە خراپەکانی ئەوانی نیە کۆملگا بە هۆش ئەهێنتەوە لای ئەوان قبول کردنی ئەوە زۆر ئەستەمە بۆیە هاموو کات هەوڵ ئەدەن بە کپ کردنەوەی حەق بێژان بە هەری رێگایەک بێت لەو رێگە قێزەوەنانەی خۆیان بەکری ئەهێنن .
















Leave a Reply