شیعە لە كۆبوونەوەدان

بینەر: (1.4K)

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە لە ماڵی حەیدەر عەبادی لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی ئاسایی چوارچێوەكەیان ساز كرد، ئەوان باسی چەند پرسێكی گرنگ دەكەن، بەتایبەتی یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران و هەوڵ دەدەن بە میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاریكردنی كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆك وەزیران بگەن.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو كۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستەكە، ئەوان هەوڵ دەدەن لەسەر میكانیزمێكی نوێ بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران رێك بكەون، ئەوەش بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووە سیاسییەی پێی گەیشتوون، بەتایبەتی كە هەندێك لایەن هێشتا دەستیان بە كانیدی خۆیان گرتووە، ئەوان باسی ئەو لایەنەش دەكەن كە ناوی كاندیدی شیعە بەفەرمی پێشكەش دەكات.

لە سایەی ئەو دۆخەی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی، واتە بەردەوامیی ناكۆیی سیاسی و سازشنەكردن بۆ یەكتر و گوشارەكانی ئەمەریكا و ئێران و شەقامی شیعە و سەختییەكانی قۆناغی داهاتوو، بژارەی پەنابردن بۆ كاندیدی هاوبەش بەهێزە، بەتایبەتی ئەگەر بەمزووانە بە رێككەوتن نەگەن، بەپێی زانیارییەكان لیستی كاندیدانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە نۆ ناوەوە بووەتە سێ ناو، ئەوانیش محەمەد شیاع سوودانی و نووری مالیكی و حەیدەر عەبادین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *