شیعەكان هەوڵ دەدەن پێش یەكەم دانیشتنی پەرلەمان كاندیدەكەیان یەكلا بكەنەوە

بینەر: (1.0K)

شیعەكان هەوڵ دەدەن هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە بەیەك پاكێج لە دانیشتنی پەرلەماندا بخرێنە دەنگدانەوە، پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەت پێش پەسندكردنی راگەیاندنی فەرمی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی تشرینی دووەم، رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حكوومەتی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی كاندیدەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی داهاتووی عێراق، لە یەك دانیشتنی پەرلەماندا بخرێتەڕوو و بە یەك پاكێج دەنگیان پێ بدرێت.

زیا ناسری ئەندامی دەوڵەتی یاسا رای گەیاندووە، پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەت پێش پەسندكردنی راگەیاندنی فەرمی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت، لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا خواستێكی روون هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی گەورەترین كوتلە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەر لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *