رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه ژماره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى كه باس ده‌كرێن گوایه سوودانى 46 كورسى و مالیكى 30 كورس به‌ده‌ست هێناوه، راسته‌قینه نییه، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه سوودانى 15 كورسى و مالیكیش ته‌نیا 10 كورسى به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات هه‌ر یه‌كه له هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌وانه‌یه تووشى كێشه ببنه‌وه، چونكه ژماره‌ى ئه‌و كورسییانهى باس ده‌كرێن راسته‌قینه نییه و هی لایه‌نه‌كانى تره كه له‌وانه‌یه به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى خۆیان له سوودانى یان له مالیكى هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، “بناغه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانییه لاوازه” به‌گوێره‌ى راگه‌یاندن ئه‌و هاوپه‌یمانییه 46 كورسى هه‌یه، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه حزبى فوراته‌ین كه حزبه‌كه‌ى سوودانییه ته‌نیا 15 كورسى به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌وانى تر هه‌موویان هى چه‌ندان حزبێكى ترن كه له‌وانه له هه‌ر ساتێك‌دا به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى واز له سوودانى بهێنن.
له‌وانه قه‌واره‌كه‌ى فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى له هاوپه‌یمانى سوودانییه هه‌شت كورسى به‌ده‌ست هێناوه، جیا له‌وه‌یش حزبه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سوودانییه پێنج كورسى به‌ده‌ست هێناوه و ته‌نانه‌ت سوننه‌كانیش پێنج تا شه‌ش كورسیان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه به ده‌ست هێناوه.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، كه به‌گوێره‌ى راگه‌یاندن هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا 30 كورسى هه‌یه، به‌ڵام حزبى ده‌عوه كه حزبه‌كه‌ى مالیكیه ته‌نیا 10 كورسى به‌ده‌ست هێناوه، كه‌چى حزبى فهزیلهى ئیسلامى 12 كورسى هه‌یه، میلیشیاى سه‌ید شوهه‌دا هه‌شت كورسى هه‌یه. بۆیه ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ى سوودانى پێگه‌ى مالیكى لاواز ده‌كات.
كه‌چى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م دوو هاوپه‌یمانییه، لایه‌نى تر‌ى شیعه هه‌ن له‌وانه‌یه كاریگه‌رییان زیاتر بێت له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌ت. ئه‌وانیش هاوپه‌یمانى سادقون كه سه‌ربه میلیشیاى عه‌سائیبه و قه‌یس خه‌زعه‌لى سهرۆكهكهیهتى، 27 كورسى به‌ده‌ست هێناوه. رێكخراوى به‌دریش كه عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات 21 كورسى به‌ده‌ست هێناوه.
به بڕواى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌م ژمارانه وا ده‌كه‌ن پێگه‌ى عه‌سائیب و به‌در له‌سه‌ر مێزى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌هێزتر بێت. به بڕواى رۆژنامه‌كه هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن دانوستاندنى پێكهێنانى حكوومه‌ت زه‌حمه‌ت بێت. هۆكارێكى تریش وا ده‌كات پێكهێنانى حكوومه‌ت ئاڵۆز بێت ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌و ناوانه‌ى كه له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه و به یه‌كه‌وه كورسییه‌كى زۆریان هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزادراون.
















Leave a Reply